new feeds
نامەیەکی ماستەر لە بواری زمانی كوردیدا گفتوگۆكرا
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ١٢-٥-٢٠٢٢ لە هۆڵی گفتوگۆی کۆلێجی زمان، گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (نەژاد حسێن شریف) لەژێر ناونیشانی(بەستەرەکانی دەق لە زمانی کوردیدا، دەقی کارگێڕی بە نموونە) دا لە بواری زمانی کوردیدا بەڕێوەچوو. لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لەم بەڕێزانە: پ. د. شەهاب تەیب تاهیر زانکۆی ڕاپەڕین پ. د. کاروان عومەر قادر زانکۆی سلێمانی پ. د. مهاباد کامل عبدللە زانکۆی هەڵەبجە پ.ی. د. محمد عمر عول زانکۆی سلێمانی |
بەناونیشانی (هەورامی گۆڤەرێکی ڕەسەنی زمانی کوردییە) وۆرکشۆپێک ئەنجام دەدرێت
لە کۆلێجی زمان لە زانکۆی سلێمانی وۆرکشۆپێکی تایبەت لەسەر گۆڤەری هەورامی سازدەکرێت. بڕیارە لە ڕێکەوتی 22/5/2022، لە کۆلیجی زمان وۆرکشۆپێک لەلایەن بەڕێز (پ.د. هۆگر محمود فرج)ەوە بە ناونیشانی (هەورامی گۆڤەرێکی ڕەسەنی زمانی کوردییە) ئەنجامبدرێت. جێگەی ئاماژە بۆکردنە کە وۆرکشۆپەکە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ڕێکەوتی 22/5/2022 دەبێت لە هۆڵی (پ.د. عیزەدین مستەفا رەسول) و لەلایەن (پ.د. شیلان عمر حسین) بەڕێوەدەبرێت. |
لە کۆلێجی زمان سیمینارێک لە بارەی چەمکە بنەڕەتیەکانی پێواژۆی بۆلۆنیا ئەنجام دەدرێت
بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە
رێکەوتی٧/٤/٢٠٢٢ ، لە کۆلێجی زمان سیمینارێکی تایبەت لە بارەی بۆڵێنیا پرۆسێس
ئەنجام بدرێت.
سیمینارەکە بە ناونیشانی (چەمکە بنەڕەتیەکانی پێواژۆی بۆلۆنیا) دەبێت و لەلایەن پ.ی. د. توانا سعدی حامد، لێپرسراوی لیژنەی بۆڵۆنیا پرۆسێسی کۆلێجی زمان، پێشکەش دەکرێت. جێگەی ئاماژەیە سیمینارەکە لە کاتژمێر ١ ی پاش نیوەرۆی رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧/٤/٢٠٢٢ لە هۆلی پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسول بەڕێوە دەچێت. |
وۆرکشۆپێک لەسەر کەلینی فەرهەنگی لە نێوان زمانی کوردی و ئینگلیزیدا ساز دەکرێت
رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣١/٣/٢٠٢٢، کاتژمێر ١٠:٠٠ ی بەیانی، بەشی وەرگێران لە کۆلێژی زمان ھەلدەستێت بە سازدانی وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی کەلێنی فەرھەنگی لەنێوان زمانی کوردی و ئینگلیزیدا. جێگەی ئاماژەیە وۆرکشۆپەکە لەلاییەن هەریەکە لە بەڕێزان د. فەرھاد تۆفیق حسن، م.دابان محمد حاجی، م. ھەرێم عبدالله مجيد، پێشکەش دەکرێت. لە وۆرکشۆپەکەدا هەریەکە لە مامۆستایانی ناوبراو باس لەو کەلێنە فەرهەنگیانە دەکەن کە لەنێوان زمانی ئینگلیزی و کوردیدا هەن و ڕێگەچارەی پرکردنەوەی ئەو کەلێنانە دەخەنەڕوو. |
خولێکی تۆپی پێ لەکۆلێژی زمان بەسەرکەوتوویی کۆتاییهات
لەسەرئاستی ڕاگرایەتی کۆلێژی زمان، خوێندکارانی بەشەزانستییەکان بەشدارییان لەخولێکی تۆپی پێدا کرد. شایەنی باسە ئەمڕۆ(سێشەممە) ڕێکەوتی (۸/۳/۲۰۲۲) یاریی کۆتایی لەنێوان بەشی (ئینگلیزی) و بەشی (فارسی) ئەنجامدراو یاریەکە لەبەرژەوەندی بەشی (فارسی) کۆتایی هات، دواتر خەڵاتەکان لەلایەن ڕاگر و یاریدەدەر و نوێنەرەکانی کۆلێژەوە بەسەر هەردوو تیپەکەدا دابەشکرا. |
یادی ٨ی مارس لە کۆلێژی زمان دەکرێتەوە
بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕاگرایەتی کۆلیژی زمان پیرۆزباییەکی گەرم لەسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران دەکات و ئەم بۆنەیە بەرز دەنرخێنێت. بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٨/٣/٢٠٢٢ بەڕێز پ.ی.د.شاخەوان جەلال حاجی فەرەج، ڕاگری کۆلێژ، لەگەڵ بەڕێز د.دالیا احمد موسا، یاریدەدەری ڕاگر، سەردانی بەش و هۆبەکانی کۆلێژیان کرد و لەنزیکەوە پیرۆزباییان لە مامۆستایان و فەرمانبەران کرد. هاوکات ڕۆڵی مامۆستا و فەرمانبەرانی ڕەگەزی مێینەیان بەرز نرخاند ،بەوپێیەی ڕەگەزی مێینە بەشێکی فراوانی ئەم ستافەن و دەستێکی باڵایان لە بەڕێوەبردن و ڕاپەڕاندنی کارە زانستی و کارگێڕیەکانی کۆلێژداهەیە. پیرۆزبێت ٨ی مارس لە سەرجەم ژنانی کوردستان و سەرکەوتووبێت خەبات و تێکۆشانی ژنان و پیاوان بۆ نەهێشتنی جیاوازییەکان. |
تێزێکی ماستەر لە بواری ئەدەبی كوردیدا گفتوگۆكرا
ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ١/٣/٢٠٢٢ لە هۆڵی گفتوگۆی کۆلێجی زمان، گفتوگۆی تێزی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (محمد عزیز نصرالله) لەژێر ناونیشانی (باڵادەستی ئایدۆلۆژیا لە ئەزموونی شیعری لەتیف هەڵمەت، عەبدوڵڵا پەشێو، ڕەفیق سابیر)دا لە بواری ئەدەبی کوردیدا بەڕێوەچوو.
لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لەم بەڕێزانە: د. مەریوان عمر حسن د. ڕێزان ساڵح مولود د. ئازاد محمد سعید د. علی تاهیر حسێن |
وێنە: ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە کۆلێژی زمان بەرزڕاگیرا
لە میانی چالاکییە زانستییەکانی کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی، بە شێوەیەکی تایبەت ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک کرایە و چالاکی تایبەت پێشکەشکرا. ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٢١ /٢ /٢٠٢٢)، کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە هۆڵی پڕۆفیسۆر دکتۆر (عیزەدین مستەفا ڕەسول) لە کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی بەدروشمی : زمانی دایک لەبەرانبەر هەژموونی زمانی دیکەدا، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە پانێڵێک وچەند سیمینارێک ئەنجام دران. جێگەی ئاماژەیە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران بەشداربوون و لە لایەن چەند مامۆستا و خوێندکارێکەوە پانێڵ و چەند سیمینارێکی ئەنجامدران کە تێیاندا گفتوگۆی زانستی و بەرهەمدار ئەنجامدرا سەبارەت بەوەی چۆن برەوبدرێت بە زمانی دایک و بپارێزرێت لە هەژموونی زمانەکانی تر. |
کۆلێژی زمان ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک بەرزدەنرخێنێت
کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی، بە شێوەیەکی تایبەت ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک پیرۆزدەکات. بەدروشمی : زمانی دایک لەبەرانبەر هەژموونی زمانی دیکەدا. ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٢١ /٢ /٢٠٢٢)، کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە هۆڵی پڕۆفیسۆر دکتۆر (عیزەدین مستەفا ڕەسول) لە کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە پانێڵێک وچەند سیمینارێک ئەنجام دەدرێت. مامۆستایان و خوێندکاران گفتوگۆی زانستی و بەرهەمدار ئەنجامدەدەن سەبارەت بەوەی چۆن برەوبدرێت بە زمانی دایک و بپارێزرێت لە هەژموونی زمانەکانی تر. هاتن بۆ هەموانە. |
نامەیەكی دكتۆرا لە بواری ئەدەبی کوردیدا گفتوگۆكرا
لە زنجیرە گفتوگۆكانی خوێندنی باڵای كۆلێژی زمان رۆژی 9/1/2022 تاوتوێی نامەی دكتۆرای خوێندكاری خوێندنی باڵا- بەشی کوردی (بشرى قادرمحمد) بە ناونیشانی [ ئێستاتیكای گێڕانهوه له ئهدهبی كوردیدا (لێكۆڵینهوهیهكی بونیادگهرییه) ]، بە ئامادەبوونی لیژنەی گفتوگۆ سازكرا. جێگەی ئاماژەیە لیژنەکە پێكهاتبوون لە : پڕۆفیسۆر د. حمه نوری عومهر كاكی له زانکۆی سلێمانی وەک سەرۆکی لیژنەکە و هەریەکە لە ئەندامان ، پڕۆفیسۆر د. فهرهاد قادر كهریم له زانکۆی گهرمیان، پڕۆفیسۆری یاریدهدهر د. عوسمان عبدول محهمهد له زانکۆی سلێمانی ، پڕۆفیسۆری یاریدهدهر د. محمد احمد حسن له زانكۆی صلاح الدین، پڕۆفیسۆری یاریدهدهر د. دیار فایهق مجید له زانکۆی گهرمیان، پڕۆفیسۆر د. محمد دلیر امین محمد له زانكۆی سلێمانی ئەندام و سەرپەرشتیار. هاوکات گفتوگۆكە بەگرتنەبەری رێنماییە تەندروستییەكان، سەرکەوتووانە لە هۆڵی گفتوگۆی خوێندنی باڵا، بەڕێوەچوو. |