ڕۆژی ٤ شەممە، بەرواری ٢٠١٨/١١/٢٨ لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی، بە دروشمی " مێژوویەک لە شکۆو ئایندەیەک لە داهێنان" یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی بە ڕێوەچوو، ئەوەش بە ئامادەبوونی چەندین بەرپرسی حکومی و حیزبی و کەسایەتی ناوداری شارەکەو ئەکادیمیست و پسپۆڕانی زانکۆو تێیدا چەندین چالاکی هونەری و فەرهەنگی و کلتوری ئەنجامدران. ژمارەیەک لە دکتۆر و مامۆستایان و کارمەندانی کۆلێجی زمانیش ئامادەییان هەبوو لە بۆنەکەدا و یادی دامەزراندنی زانکۆکەیان بەرز ڕاگرت.
new feeds >
