ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٠١٩/٢/٢١ بە ئامادەبونی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی ، ڕاگری کۆلێجی زمان ، یاریدەدەری ڕاگر، سەرۆکبەشە بەڕێزەکان، مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێجەکە، بە هاوکاری لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێجی زمان یادکردنەوەی رۆژی زمانی دایکیان بەزرنرخاند ئەوەش بە ئەنجامدانی چەند چالاکییەکی شایستە کە لە لایەن خودی خوێندکارەکانەوە ئامادەکرابون. لەم ڕوانگەیەوە بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی زمانەوە پیرۆزبایی گەرم لە هاوزمانانی زمانی شیرینی کوردی دەکەین و ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ گشت لایەک دەخوازین.
new feeds >
