News Feeds‎ > ‎

بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی کۆیە سەردانی کۆلێجی زمان دەکەن

posted Dec 7, 2022, 3:17 AM by Mohammed Najmalddin Wadi

بەرواری 06/12/2022، خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی کۆیە سەردانی بەشی وەرگێڕانی کۆلێجی زمانی زانکۆی سلێمانیان کرد.

خوێندکارەکان لە لایەن سەرۆک و مامۆستایانی بەشی وەرگێڕانەوە پێشوازیان لێکرا و هاوکارت لە هۆڵی دکتۆر عیزەدین موستەفا رەسول لە لایەن مامۆستایانەوە زانیاریان سەبارەت بە کۆلێجی زمان، بە تایبەتر بەشی وەرگێڕان و ئەو وانانەی کە لەبەشەکە دەخوێنرێن پێدرا.

پاشان سەردانی مەیدانی کرا بەناو کۆلێجی زمان و بەشی وەرگێڕاندا و هەندێکیش لە خوێندکارەکان بەشداری وانەکانی ئەو بەشەیان کرد.

 

Comments