new feeds‎ > ‎

بەشی وەرگێڕان وۆركشۆپێك سەبارەت بە وەرگێڕی یاسایی سازدەكات

posted Apr 6, 2021, 11:08 AM by Trifa ahmed

لە وۆركشۆپێكدا، بەشی وەرگێڕانی كۆلێجی زمان، زانكۆی سلێمانی، یەكێك لە كێشە هەنوكەییە ئەكادیمییەكانی كۆمەڵگای كوردی،  كە (چۆنێتی بوون بە وەرگێڕی یاسایی)ە، دەكەنە بابەتی گفتوگۆی ئامادەبووان، وۆركشۆپەكە بە ناونیشانی (به‌راوردێك له‌نێوان پرۆسه‌ی ناوتۆماركردن بۆ بوون به‌ وه‌رگێڕی باوه‌ڕپێكراوی یاسایی له‌نێو كوردستان و چه‌ند وڵاتێكی تری ئه‌وروپی- A comparison of the processes for becoming official interpreters and translators in Kurdistan and some European countries)، خستنەڕووی ئەزموونی پیشەییانەی هەرسێ وڵاتی بەریتانیا، ئەڵمانیاو هۆڵەندایە، دواتر بەراوردكردنی پێوەرەكانییان بە پرۆسەی ناوتۆماركردن بۆ بوون بە وەرگێڕی باوەڕپێكراوی یاسایی لە هەرێمی كوردستاندا، بە مەبەستی   سودمەندبوون لێیان.
وۆركشۆپەكە جەختكردنەوەیە لەو پنتە گرنگانەی، راستەوخۆ پەیوەندیان بە بنەماكانی بوون بە وەرگێڕەوە هەیە، كە لە رۆژی ٢٢ / ٤ / ٢٠٢١ لەلایەن هەردوو مامۆستای بەشی وەرگيڕان (د. فازیل جەمال و م. راستی نەوزاد)ەوە بە ئۆنلاین لە كاتژمێر ٨:٠٠- ١٠:٠٠ پێشكەشدەكرێت.

Comments