News and Events‎ > ‎

چالاکی نمایشکردنی پۆستەر لە کۆلێجی زمان

posted Apr 18, 2019, 2:43 AM by language language   [ updated Apr 18, 2019, 3:17 AM ]
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٠١٩/٤/١٨ لە کۆلێجی زمان کاتژمێر ١٠:٣٠ چالاکی نمایشکردنی پۆستەر لە لایەن خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی وەرگێڕانی کۆلێجەکەمان بە هاوکاری زانکۆی جیهان/ سلێمانی، کۆلێجی یاسا ئەنجامدرا. چالاکییەکە لەلایەن مامۆستا (فاطمة جلال طاهر) ئامادەکرابوو هەروەها ڕاگری کۆلێجی زمان، یاریدەدەری ڕاگر، سەرۆکبەشەکان، مامۆستایان و خوێندکارانی بەشەکانی دیکەی کۆلێجی زمان و نوێنەری زانکۆی جیهانیش ئامادەیبوون. تێیدا چەندین پۆستەر سەبارەت بە بابەتی جیا جیا نمایشکران.






Comments