News Feeds‎ > ‎

گفتوگۆكردنی تێزی دكتۆرایەك تایبەت بە هونەری دیالۆگ

posted Dec 23, 2020, 7:54 AM by Trifa ahmed   [ updated Dec 23, 2020, 8:31 AM ]

Sara
دیالۆگ وەك تەكنیكێكی ئەدەبی و فیكری و فەلسەفی، لەبەشی كوردی كۆلێجی زمان كرایە تێزی دكتۆرایەك و لەلایەن توێژەر (سارا سدقی حەمە ئەمین) بە ناونیشانی (هونەری دیالۆگ لە شیعری نوێی كوردیدا _١٩٢٠-١٩٥٨) و بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆر د. فازیل مەجید محمود، بەئەنجامگەیەنرا، ئەمڕۆ ٢٣ /١٢ /٢٠٢٠ بە ئامادەبوونی لیژنەی گفتوگۆ،  لە هۆڵی گفتوگۆی خوێندنی باڵا، تاوتوێی زانستی تێزەكە كرا، كە لە بەڕێز (پ. د. عبدولقادر حمە امین سەرۆكی لیژنە، هەروەها هەریەك لە بەڕێزان پ.ی.د. قمری سعید عزیز، پ.ی.د. هەژار احمد، پ.ی. د. صافییە محمد احمد، پ.ی.د. دیار فائق مجید، وەك ئەندامانی لیژنە پێكهاتبوون، دوای ئەنجامدانی وتوێژێكی تێروتەسەلی تێزەكە، گفتوگۆكە سەركەوتووانە كۆتاییهات.


Comments