News & Events‎ > ‎

گفتوگۆی نامەی دکتۆرای بەرێز (فرهاد تۆفیق حسن)

posted Aug 13, 2015, 2:23 AM by Arkan Abdullah Mahmood   [ updated Aug 27, 2015, 2:39 AM ]
رۆژی پێنج شەممە 26-3-2015 گفتوگۆی نامەی دکتۆرای بەرێز (فرهاد تۆفیق حسن) بەناونیشانی (زمان لە رێکلامی کوردیدا) لەبواری زمانی کوردیدا،لە هۆڵی سیمیناری سکۆلی زمان بەرێوەچوو.
لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لەم بەرێزانە:
1.پ.د بکر عمر علی
2. پ.د فەرەیدون عبدول محمد
3.پ.د طالب حسێن علی
4.پ.ی.د کاروان عمر قادر
5.پ.ی.د مهاباد کامل عبداللە
6. پ.ی.د ابوبکر عمر قادر

پوختە

        نامەکە بەناونیشانى (زمان لە ڕیکلامى کوردیدا)، لێکۆڵینەوەیە لە ریکلامى کوردى بەپێى تیۆرى پرۆتۆتایپ لە چوارچێوەى سیمانتیکى درکپێکردندا، بۆ ئەم مەبەستەش لێکۆڵینەوەکە بۆ سێ بەش جیاکراوەتەوە:

  بەشى یەکەم بە ناونیشانى (ڕیکلام لەچێوەى سیمانتیکى درکپێکردندا)، بە دوو پار باس لە هەر دوو ڕەهەندى ناونیشانەکە رێکلامء سیمانتیکى درکپێکردن کراوە، بەجۆرێک لە پارى یەکەمدا بە  بەگشتى باس لە ریکلام پەیوەست بە توخمەکانى پەیوەندىء لەیەکگەیشتنء راگەیاندنء پروپاگەندەو دەنگۆوە کراوە، لە پارى دووەمیشدا لە سنورى چوار وەچە پاردا سیمانتیکى درکپێکردن وەک ڕێبازێکى نوێى شیکارى گریدراو بە زمانء دنیاو بیرەوە بەرجەستەکراوە، لە تەک ئەمەشدا پرسیارەکان دەربارەى ریکلامء شیکردنەوەى ریکلام بەپێى ئەم رێبازە خراوەتەڕوو.

   بەشى دووەم بەناونیشانى (بنەماکانى تیۆرى پرۆتۆتایپء ڕیکلام)، لە دووتوێى 4 پاردا بنەماکانى تیۆرى پرۆتۆتایپ وریکلام ، وهۆکارەکانى سەرهەرلدانی تیورى پرۆتۆتایپ باس کراوە، تیۆرى چەمکیى کلاسیک classical concept theory ء مۆدێلى تەقلیدیى پۆلکردن classical categorization ، کە هۆکارى سەرهەڵدانى پرۆتۆتایپە باسکراوە، پاشان تیۆرى پرۆتۆتایپ prototypeء بنەماکانى ءەک ناڕونى سنورو fuzzy boundaries   خێزانە لەیەکچوەکان (Resemblance)ء پلە بەندى ئەندامێتى  (Degree of Member) لەناو کەتیگۆرییە پرۆتۆتایپییەکانء ئاستى بنەڕەتىء میتۆدء گریمانەکانمان سەبارەت بە چەمکى پرۆتۆتایپ، خراوەتەڕوو. هەروەها کەرەسەکانء جۆرەکانء بابەتەکانى ریکلام وەک چۆنێتى کەتیگۆریکردن بەپێى تیۆرى پرۆتۆتایپ شیکراوەتەوە.

بەشى سێیەمى نامەکە بەناونیشانى (ڕیکلامى کوردى بەپێى تیۆرى پرۆتۆتایپ)، بە دوو پار پڕاکتیکى شیکردنەوەى کەرەسەکانء داتاکانى ریکلام بەپێآ تیۆرى پرۆتۆتایپ خراوەتەڕوو، بۆ ئەم مەبەستەش پشت بە کۆمەڵێک ریکلام بەستراوە، کە بریتین لە ڕیکلامى (یەکەى نیشتەجێبون، برنج، ڕیستۆرانت)ء وەک داتاى لێکۆڵینەوەکە بەپێى (فۆرمى راپرسى) وەرگیراوە، لەپارى یەکەمدا نیشانە پرۆتۆتایپییەکان لە دیدى ڕیکلامکارەکانء بەپێى ڕیکلامەکانیان هەڵێنجراوە، لە پارى دوەمدا لە چوار وەچەپاردا ئەو نیشانە پرۆتۆتایپییانە خراونەتە ژێر تاقیکردنەوەوە، بەجۆرێک لە دیدى بەشداربوانەوە ڕێژەو گرنگىء پلەى گرنگى نیشانەکان دیاریکراوە، پاشان پلەبەندى نیشانە پرۆتۆتایپییەکان لەگەلڕ پلەبەندى ئەو ڕیکلامانەى کە وەک داتا وەرگیراون بەرجەستەکراوە، ئەویش بەپێى ڕێژەى ئەو نیشانە پرۆتۆتایپییانەى کە هەیانە، ئەمەش هەم کراوەتە بەڵگەى باشترین نمونەى ریکلام لە زمانى کوردیدا، هەم مایەى پێشکەشکردنى چەند راسپاردەیەکە بۆ ریکلامکارانى زمانى کوردى.

 

Abstract

    This thesis, titled ‘‘language in the Kurdish advertising’’, is a study in the advertisements in the Kurdish language according to the prototype theory in the framework of cognitive semantics, and for this purpose it was divided into three chapters:

     In the first chapter (advertising in the context of cognitive semantics), the two dimensions of the title are discussed, advertising and semantics, through two sections. The first section dealt with the advertising associated with the elements of communication, media, advertising and rumors in general. In the second section, which consists of four subsections, the cognitive semantics was embodied as a new analytical method associated with language, world and thought. Questions about advertising were shown and analyzed according to this method.

     The second chapter (principles of prototype theory and advertising), consisting of four subsections, dealt with the principles of the prototype theory and the reasons behind the emergence of the prototype theory.   The classic concept theory and the conventional method of the classification were discussed, which led to the emergence of the prototype theory. Then, the prototype theory and its principles were discussed such as the fuzzy boundaries, family resemblance,  degree of the membership in the typical categories, basic level, style, and assumptions about the concept of the prototype. The tools, types and topics of the advertisements were analyzed such as the classification according to the prototype theory.

       In the third chapter (Kurdish advertising according to the prototype theory), consisting of two applied sections, the advertising tools and data were analyzed according to the prototype theory.  For this purpose, a number of advertisements were depended on, such as housing unit, rice, restaurant which were used as data for the study according to the questionnaire forms. In the first section, the characteristics of the prototype theory were obtained from the advertisers’ point of view and according to their advertisements.  In the second section, which is divided into four subsections, those prototypic features were put under test through which the rate, the importance and the degree of importance of the features were determined from the perspective of the participants. Then, the sequence of the prototypic characteristics and the sequence of advertising, which were taken as data, were embodied, depending on the rate of the prototypic features they have. Thus, the results were considered as evidence of the best example in advertising in the Kurdish language on the one hand, and became a catalyst to make several recommendations for Kurds advertisers on the other hand.

 


Comments