News & Events‎ > ‎

گفتوگۆی نامەی ماستەری بەرێز ( شیماء علی جواد)

posted Sep 21, 2015, 12:07 AM by Arkan Abdullah Mahmood
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی20-9-2015 گفتوگۆی نامەی ماستەری بەرێز ( شیماء علی جواد) بەناونیشانی (ثنائیة الحیات والموت فی شعر ابن زیدون دراسة سایکولوجیة)  لە بواری ئەدەبی عەرەبی،لە هۆڵی سیمیناری سکۆلی زمان بەرێوەچوو. 
لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لەم بەرێزانە:
1. پ.د ظاهر لطیف کریم
2. پ.ی.د عبدالوهاب عبداللە عبدالرحیم
3. پ.ی.د نزار شکور شاکر
4.پ.ی.د هیرش محمد أمین

پوختەی نامەکە بە کوردی....
ئەم نامەی ماستەرە بە ناونیشانی (دووانەی ژیان و مردن لە شیعری ئیبن زەیدوون) دا، لێکۆڵینەوەیەکە دەرونناسییە. ژیان و مردن دوو بابەتن کە لە سەردەمی کۆن و نوێشدا بیری مرۆڤایەتی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە، چونکە لە بنەڕەتدا دوو بابەتی دژ بە یەکن و وەلێ پێکەوە گرێدراویشن. بۆیە ناکرێت باسی ژیان بکەیت وە ئاماژە بە مردن نەکەیت، هەروەها پێچەوانەی ئەمەش هەر ڕاستە، جا لەبەر ئەو هۆیانە هەوڵماندا کەریگەرییان لە نێو شیعرەکانی (ئیبن زەیدوون) دا ڕوون بکەینەوە.
بەرایی لێکۆڵینەوەکەمان تایبەت کردووە بە تاوتوێکردنی پەیوەندی نێوان ئەدەب و سایکۆلۆژیا وە ڕوونکردنەوەی بنەما دەرونییەکانی داهێنانی هونەرییانە لە لای شاعیری ناوبراو.
بەشی یەکەم تەرخان کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە (ژیان) لە شعرەکانی ئەم شاعیرەدا و ئەم بەشەش چوار دەروازەی لە خۆ گرتووە کە بریتین لە (نامۆبوون و سۆز ، نێرگسیەت ، ئازار ، نیگەرانی ژیان) .
بەشی دووەمیش تەرخان کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە (مردن) ئەمەش سێ دەروازەی لە خۆ گرتووە کە بریتین لە (نیگەرانی مردن ، پیربوون ، گۆڕەکان) .
لە کۆتای لێکۆڵینەوەکەماندا کۆمەڵێک دەرئەنجاممان هەڵهینجاوە، لەوانە ئیبن زەیدون مرۆڤێکە سەرباری ئەوەی لە ژیانی خۆیدا نەهامەتی زۆری دیوە بەڵام زیاتر لە مەرگ دەستی بە ژیانەوە گرتووە، لەبەرئەوە لە رێگەی کارە شیعرییە نەمرەکانییەوە زۆر بە ووردی وێنای هەموو قۆناغە خۆش و ناخۆشەکانی ژیانی خۆی کردووە، ئەو کەسێکی کارامە بووە لە گواستنەوەی ئەزمونە تایبەتی و ئازارە دەرونی و هەستییەکانی بۆ نێو شیعرەکانی.


Comments