ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٠٢٢⁄١٠⁄١٣ هەڵمەتێکی پاکردنەوە لە کۆلێجی زمانی زانکۆی سلێمانی بەرێوەچوو . بە ئامانجی پاکڕاگرتنی ژینگەی کۆلێژ و بەخشینی سیمایەکی جوان بە کۆلێجەکە و ھەست کردن بە بەرپرسیاێتی ، بەسەرپەرشتی ( لیژنەی ژینگەپارێزی کۆلێژی زمان) وبە ھەماھەنگی لەگەڵ گروپی خوێندکارانی ژینگەپارێزی کۆلێژی زمان و بە بەشداربوونی بەرێز یاریدەدەری ڕاگر و بەرێزان سەرۆک بەشەکان و بەشێک لە مامۆستایان، ھەڵمەتێکی پاککردنەوەی ھۆڵەکانی خوێندن و بژارکردنی باخچەکان بەڕێوەچوو . لەم چالاکیەدا زۆر دڵسۆزانە و چالاکانە خوێندکاران و فەرمانبەرانی تایبەتمەند بە لیژنەکە و بە ھاوکاری بەشێک لە مامۆستایان و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ چالاکیەکە بە ئەنجام گەیشت و سەرکەوتووانە کۆتایی ھات . لێرەوە ڕێز و سوپاسی بێپایانی ڕاگرایەتی کۆلێژی زمان ئاڕاستەی بەشداربووانی ئەم چالاکیە دەکەین و دەخوازین نموونەیان زۆر بێت . |
News Feeds >