News and Events‎ > ‎

هەڵمەتی نەمام چاندن

posted Mar 11, 2016, 11:33 AM by Arkan Abdullah Mahmood   [ updated Mar 11, 2016, 11:39 AM ]






بە بۆنەی یادەکانی راپەڕین و نزیک بوونەوەی سەری ساڵی نوێی کوردی و جەژنی نەورۆزەوە، وەک هەوڵێکی نیشتیمانی و بەمەبەستی جوانتر کردنی دیمەنی زانکۆ بەگشتی و سکوڵەکە بە تایبەتی، رۆژانی (٧،٨،٩،١٠) ی مانگی ئازار هەڵمەتێکی نەمام چاندن لە سکوڵی زمان ئەنجام درا. ئەم هەڵمەتەبە شێوەیەکی خۆبەخشانە لەلایەن کارمەندان و مامۆستایان و خوێندکارانی سکوڵەکەوە ئەنجام دراو ژمارەیەکی زۆر دار چێندران. شایەنی باسە ئەم جۆرە چالاکیە یەکەم جار نیە لەم سکوڵە ئەنجام دەدرێت ساڵی پێشووش لە هەڵمەتێکی هاوشێوەدا چەندین نەمامی تر چێندران و چالاکی هەمەجۆری تریش ئەنجام دران وەک کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ئاوارەکان. لە کۆتایی دا بە ناوی راگرایەتی سکوڵ و جێگری راگر و سەرجەم مامۆستایانەوە سوپاسی هەموو ئەو کەسانە ئەکەین کە لەم هەڵمەتەدا بەشدار بوون. 


Comments