News and Events‎ > ‎

کۆلێژی زمان یادی ڕۆژی( زمانی دایک) ی کردەوە

posted Feb 22, 2018, 1:15 PM by Mihraban Aziz Salih   [ updated Feb 22, 2018, 1:19 PM ]
ڕۆژی  چوارشەممە،  ڕێکەوتی ٢٠١٨/٢/٢١ لە هۆڵی عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ لە ناو کۆلێژی زمان، خوێندکارانی بەشی کوردی بە هاوکاری هەندێک لە خوێندکارانی بەشەکانی دیکە چەند چالاکییەکیان لە ڕۆژی زمانی دایکدا ئەنجامدا. یادەکە بە ئامادەبونی د.ئاراس زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران وڕاگری کۆلێژی زمان و مامۆستایانی بەشەکە بەرێوەچوو.

 چالاکییەکانی یادەکەش بریتی بون لە: 

١.  وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان و گوێگرتن لە سرودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب.
٢.  پێشكەشكردنی دوو گوتەی پێویست لەلایەن د.ئاراس زەینەڵ و پ.ی.د کاروان عمر قادر سەرۆکی بەشی زمانی کوردی.
٣.  خوێندنەوەی چەند دەقە شیعرێكی  كوردی لەلایەن شاعیر (پ.د. فەرەیدون عەبدول بەرزنجی) .
٤. گوتنی چەند گۆرانییەکی فۆلكلۆری بە شێوەی تاك و ڕاستەوخۆ لەلایەن خوێندکارانەوە.
٥.خوێندنەوەی چەند شیعرێک لە لایەن خوێندكارانی بەشی كوردی و وەرگێڕانەوە.
٦.  پێشكەشكردنی دیالۆگێك لە لایەن. خوێندكارانی بەشی ئینگلیزییەوە.
٧. پێشكەشكردنی تابلۆی هونەری هەڵپەركێ لە لایەن خوێندكارانەوە.
٨.  ئامادەكردنی یارییەكی زمانی كوردەواری لە لایەن خوێندكارانی بەشی ئینگلیزییەوە، كە دوای تەواوبوونی یادەكە لە دەرەوەی هۆڵەكە لەگەڵ خواردنی كوردەواریدا پێشكەش بە ئامادەبوان کرا.




Comments