زانكۆی سلێمانی میوانداریی یەكەمین كۆنفرانسی هاوبەشی هەرێمی كوردستان و عێراق دهكات كه تایبهت دهبێت به بهراوردكاریی له نێوان هەردوو زمانی كوردی و عهرهبی. بڕیارە رۆژانی 15 و 16ی ئهم مانگه، ههردوو (زانكۆی سلێمانی/كۆلێژی زمان-بهشی زمانی كوردی) و (زانكۆی بهغداد/كۆلێژی پهروهردهی ئیبن روشد-بهشی زمانی كوردی)، كۆنفڕانسی زانستیی نێودهوڵهتی هاوبهشی نێوانیان، به ناونیشانی (لێكۆڵینهوهی بهراوردكاریی له نێوان زمانی كوردی و زمانی عهرهبیدا-دراسات تقابلیه بین اللغتین الكردیه و العربیه) لە زانكۆی سلێمانی سازبكهن. پ.ی.د. كاروان عومەر قادر، سەرۆكی بەشی كوردی لە كۆلێژی زمان-ی زانكۆی سلێمانی، بۆ دواڕۆژ وتی "ئامانج لەم كۆنفرانسە بەهێزكردنی پەیوەندیی نێوان توێژەران لەلایەك و پەیوەندیی نێوان بەشە زانستییەكانی پەیوەست بە لێكۆڵینەوەی زمانەوانی و ئەدەبی لە هەردوو زمانی كوردی و زمانی عەرەبی لەلایەكی ترە". وتیشی "ئهم كۆنفرانسه ههوڵێكه بۆ درێژكردنەوە و بەردەوامیدان بە ڕەهەندی هاوكاری و پەیوەندیی زانستی و ئەكادیمی لە نێوان توێژەران. هەروەها دهشیهوێت كاربكات بۆ بەكاربردنی ڕێبازی لێكۆڵینەوەی زمانەوانی بەراوردكاری و ئەدەبی بەراوردكاری بۆ مەبەستی فێركردنی زمانی كوردی و زمانی عەرەبی بۆ ئاخێوەرانی هەردوو زمانەكە و ئەو كەسانەش كە وەك زمانی دووەم مەبەستییانە فێری ئەم دوو زمانە ببن". یهكێكی دیكه له ئامانجهكان، وەك كاروان عومەر دەڵێت "بریتییه لە نواندن و خستنەڕووی جیاوازی و لێكچوونی فۆنۆلۆژی و مۆرفۆلۆژی و ڕستەسازیی و واتاسازیی و پڕاگماتیكی لە نێوان هەردوو زمانی كوردی و زمانی عەرەبی-دا، هەروەها بەشداریپێكردنی هەوڵ و لێكۆڵینەوەی زمانەوانی هەرێم و عێراقە لە نێوەندە زانستی و ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكاندا بە سوودوەرگرتن لە ڕێبازی لێكۆڵینەوەی بەراوردكاری". گرنگترین تهوهرهكانی كۆنفرانسهكه بریتی دەبن لە:- 1. لێكۆڵینەوەی بەراوردكاریی لە ئاستی دەنگسازی (فۆنەتیك و فۆنۆلۆژی) لە نێوان هەردوو زمانی كوردی و زمانی عەرەبی. 2. لێكۆڵینەوەی بەراوردكاریی مۆرفۆلۆژی و ڕستەسازیی لە نێوان هەردوو زمانی كوردی و زمانی عەرەبی. 3. لێكۆڵینەوەی بەراوردكاریی واتاسازیی و پڕاگماتیكی لە نێوان هەردوو زمانی كوردی و زمانی عەرەبی. 4. لێكۆڵینەوەی بەراوردكاریی لە سەر كاریگەری و كاردانەوە لە نیوان هەردوو زمانی كوردی و زمانی عەرەبی. 5. گەشەدان بە هۆكارەكانی فێربوون و فێركردن لە نێوان هەردوو زمانی كوردی و زمانی عەرەبی. 6. لێكۆڵینەوەی بەراوردكاریی وشەدانی و فەرهەنگی ئاوەزیی لە نێوان هەردوو زمانی كوردی و زمانی عەرەبی. 7. ئارێشە و گرفتی فرەزاراوەیی لە هەردوو زمانی كوردی و زمانی عەرەبی. 8. لێكۆڵینەوەی دەقی ئەدەبی، كە هەم بە زمانی كوردی و هەم بە زمانی عەرەبی نووسراون.
بۆ بینینی کارنامەی کۆنفرانس کلیک لێرە بکە
|