new feeds‎ > ‎

كۆمەڵێك مامۆستا و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە بەغداوە سەردانی کۆلێجی زمان دەكەن

posted Jun 3, 2021, 12:59 PM by Trifa ahmed   [ updated Jun 3, 2021, 1:21 PM ]

ئەمڕۆ ٣ / ٦ / ٢٠٢١ دەستەیەك لە مامۆستایان و سەرپەرشتیاری پەروەردەی بەغداد؛ كە بە رەگەز عەرەبن و پسپۆرن لە بواری زمان و ئەدەبی كوردی، سەردانی كۆلێژی زمانیانكرد، وێڕای پێشوازیکردن  لەلایەن راگرایەتی كۆلێژی زمانەوە؛  وتەی بەخێرهاتن لەلایەن راگر (پ.ی.د. شاخەوان جەلال حاجی فەرەج)ەوە پێشکەشکرا، دواتر لەلایەن مامۆستا میوانەکانەوە پوختەی بەرنامەیەک پێشکەش بە ڕاگرایەی کۆلێج کرا، کە جەختکردنەوەیە لەسەر گرنگیی زمانی کوردی و پاڵپشتییکردن و کارکردن لەسەر بڵاوبوونەوەی زیاتری لەناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بۆئەم مەبەستە داوا لە بەشی کوردیی کۆلێج کرا، کە لەڕێی خولی بەهێزکردنی زمانەوە پاڵپشتی ئەم مامۆستا بەڕێزانه بکرێت. جێی ئاماژەپێدانە ئەم سەردانە لەلایەن مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە رێكخراوە، كە ئامانج لێی جگەلە دروستكردنی رایەڵێكی پتەو لەنێوان هەردوو نەتەوەی كورد و عەرەب و پەرەپێدان بە توانا و كارامەییەكانی ماموستایانی ناوبراو، هەروەها گرنگیدانە بە زمانی كوردی وەك زمانێكی فەرمی دانپیانراو لە عێراقدا.


Comments