لە ژێر دروشمی (ڕەسەنایەتی زمانی کوردی و نەبونی ڕامیاریی زمانی ) بەرێوەبەرایەتی چالاکی وێژەیی سلێمانی بە هاوکاری سکوڵی زمان لە هۆڵی کۆنفرانسی سکوڵی زمان، ڕۆژانی ٢١- ٢٢\١٢\٢٠١٥ کۆنفرانسی ڕەسەنایەتی زمانی کوردی بەرێوەدەبات کە تێیدا چەند لێکۆڵینەوەیەک لە بواری زمانی کوردیدا پێشکەشدەکرێت. لیژنەی سەرپەرشتی کۆنفرانسەکە پێکهاتووە لە ئەبوبەکر مستەفا، ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، پ.د. هۆگر شێخ مەحمود، پ.ی.د. کاروان عومەر، پ.ی.د. مەهاباد کامیل عەبدوڵا. لیژنەی خەرج پێکهاتووە لە سیروان محەمەد ئەمین محەمەد، گوڵزار جەلال فەیزوڵا، ڕێبوار محەمەد محەمەد ئەمین. بەرنامەی کاری كۆنفرانسەکە: ٢١\١٢\٢٠١٥ کاتژمێر (٩:٠٠) پێشنیوەڕۆ ١- بەخێرهێنانی ئامادەبووان ٢- مارشی ئەی ڕەقیب ٣. مارشی زانکۆی سلێمانی ٤. وتاری لیژنەی سەرپەرشتی کۆنفرانس أ- کۆڕی یەکەم : بەڕێوەبەری کۆڕ: پ.د. هۆگر شێخ مەحمود
ب- کۆڕی دووەم: بەڕێوەبەری کۆڕ : پ.ی.د. کاروان عومەر
ج. کۆڕی سێیەم: ٢٢/١٢/٢٠١٥ کاتژمێر ٩:٣٠ پاشنیوەڕۆ بەڕێوەبەری کۆر: پ.ی.د. مەهاباد کامیل عەبدوڵا
د. ڕاسپاردەی کۆنفرانس و وتاری کۆتایی پەیڤێک ئاشکرایە زمان لە ڕووی زانستییەوە سیستمێکی ئاڵۆزە لە دەنگ و وشە و واتاو هۆکارێکە بۆ لەیەکترتێگەیشتنی مرۆڤەکان هاوکات کاروکاردانەوەیە لە نێوانیاندا، ئێمەی کورد خاوەنی زمانێکی تایبەت بە خۆمانین کە بنچینەی سەرەکی نەتەوەییمانە، بایەخدان بە زمان و گەشەپێدانی و لێکۆڵینەوەی زانستییانە لە لایەنە جیاجیاکانی ئەرکێکی پیرۆز و پێویستە، هەر لەم ڕوانگەیەوە ئەم کۆنفرانسە بەرێوە دەجێت. لیژنەی سەرپەرشتی |
News and Events >