ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14/2/2021 له هۆڵه‌كانی
كۆلێجی زمانی زانكۆی سلێمانی، تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندنی
2020-2021 بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵا/دبلۆم، ماسته‌ر، دكتۆرا له بەشە
زانستییەكانی زمانی كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی و فارسی، لە هەردوو بواری زمان و ئەدەبدا، ده‌ستیپێكرد.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كاندا،
له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستیی هه‌مووان و باپه‌ندبوون به ڕێنماییه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی
خوێندن له زانكۆكاندا، سه‌رجه‌م ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كان گیراونه‌ته‌به‌ر.
تاقیكردنەوەكان لە كۆلێجی زمان ڕۆژانه
كاتژمێر ١٠:٠٠ ده‌ستپێده‌كات و تا بەرواری 28/2/2021 ده‌خایه‌نه‌ێت.
|