News and Events‎ > ‎

(لێکۆڵینەوەی بەراوردکاری لە نێوان زمانی کوردی و زمانی عەرەبیدا) زانکۆی سلێمانی و زانکۆی بەغدا کۆدەکاتەوە

posted Feb 13, 2018, 9:34 PM by Mihraban Aziz Salih   [ updated Feb 13, 2018, 9:35 PM ]

به‌ دروشمی (لێكۆڵینه‌وه‌ی زمانه‌وانی وه‌ك ڕایه‌ڵه‌ی نێوان زمانی كوردی و زمانی عه‌ره‌بی)، به‌ چاودێری دكتۆر یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌سه‌ر په‌رشتی سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی، هه‌ردوو به‌شی كۆلێژی زمانی زانكۆی سلێمانی و كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی ئیبن ڕوشدی زانكۆی به‌غدا و كۆمه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی عێراق، كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ژێر ناوی (لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راوردكاری له‌ نێوان زمانی كوردی و زمانی عه‌ره‌بیدا) له‌ به‌ردواری 15-16 ی ته‌موزی 2017 ئه‌نجام ده‌ده‌ن.  

بۆ ورده‌كاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌ كۆنفڕانسه‌كه‌، بفه‌رموون به‌ ته‌ماشاكردنی بروشه‌ری هاوپێشكراو: -



Comments