new feeds‎ > ‎

لیژنەی رۆشنبیریی كۆلێژی زمان زنجیرە سمینارێك سازدەكات

posted Mar 28, 2021, 9:48 AM by Trifa ahmed   [ updated Apr 6, 2021, 10:55 AM ]
لەچوارچێوەی چالاكییەكانی وەرزی رۆشنبیریی كۆلێجی زمان، زنجیرە سمینارێك لە بوارەكانی (زمان، ئەدەب، وەرگێڕان) لە رۆژانی ٧-٨-١١ /٤/ ٢٠٢١ لە رێگەی ئۆنلاینەوە سازدەكرێت. زنجیرە سمینارەكە، سێ تەوەری سەرەكی لەخۆدەگرێت و هەر تەوەرێكیش لەلایەن سێ مامۆستای پسپۆرەوە پێشكەشدەكرێت:
  •  تەوەری زمان بە ناونیشانی (ئاڕاستە نوێكانی زمانەوانی)  لە رۆژی ٧/ ٤ / ٢٠٢١، لەلایەن پ.ی.د. ئاڤێستا كمال محمود، د. بێخاڵ ابوبكر حسین، د. دلێر عبدالله  احمد،
  •  تەوەری ئەدەب بە ناونیشانی (ئەدەب و تەكنەلۆژیا)  لە ٨ /٤/ ٢٠٢١، لەلایەن پ.ی.د. اسماعیل ابراهیم مصطفی، د. جوتیار  عمر صالح، م. بوشرا قادر كاكە محمد، 
  •   تەوەری وەرگێڕان بە ناونیشانی (تیۆرەكانی وەرگێڕان)  لە ١١ /٤/ ٢٠٢١، لەلایەن   پ.ی. د. عدنان عبدالرحمن طه، م. ی. غریب صالح صالح، م. ی. ڕاز فەرەیدون عبدالرحمن، لە كاتژمێر ٨:٠٠- ٩:٣٠ی شەو  پێشكەشدەكرێن، دواتریش لەلایەن ئامادەبووانی ئۆنلاینەوە گفتوگۆی بابەتەكان دەكرێن.

Comments