لە زنجیرە گفتوگۆكانی خوێندنی باڵای كۆلێژی زمان، ئەمڕۆ 9/12/2021 تاوتوێی نامەی دكتۆرای خوێندكاری خوێندنی باڵا- بەشی كوردی (لهۆن قادر عبدالرحمان) بە ناونیشانی (لیركی گۆرانی (ههورامی) له دیدی شێوازناسیی هاوچهرخهوه بهنموونهی شیعری: بێسارانی، سهییدی، كۆماسی)دا، بە ئامادەبوونی لیژنەی گفتوگۆ سازكرا. جێگەی ئاماژەیە لیژنەکە پێكهاتبوون لە پرۆفیسۆر د. علی طاهر حسین له زانکۆی سلێمانی وەک سەرۆکی لیژنەکە و هەریەکە لە ئەندامان: پڕۆفیسۆر د. فرهاد قادر كریم له زانکۆی گهرمیان، پڕۆفیسۆری یاریدهدهر د.هاوژین سلێوه عیسی له زانکۆی كۆیه، پڕۆفیسۆری یاریدهدهر د. سامان عزالدین سعدون له زانکۆی چهرمۆ، پڕۆفیسۆری یاریدهدهر د. سامان جلال عزیز له زانكۆی سلێمانی، پڕۆفیسۆر د. أنور قادر محمد له زانكۆی سلێمانی (خانهنشین) ئەندام و سەرپەرشتیار. هاوکات گفتوگۆكە بەگرتنەبەری رێنماییە تەندروستییەكان، سەرکەوتووانە لە هۆڵی گفتوگۆی خوێندنی باڵا، بەڕێوەچوو.
|
new feeds >