new feeds‎ > ‎

نامەیەكی دكتۆرا لە بواری ئەدەبی کوردیدا گفتوگۆكرا

posted Jan 10, 2022, 7:06 AM by Mohammed Najmalddin Wadi
لە زنجیرە گفتوگۆكانی خوێندنی باڵای كۆلێژی زمان رۆژی 9/1/2022 تاوتوێی نامەی دكتۆرای خوێندكاری خوێندنی باڵا- بەشی کوردی (بشرى قادرمحمد) بە ناونیشانی [ ئێستاتیكای گێڕانه‌وه‌ له‌ ئه‌ده‌بی كوردیدا (لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بونیادگه‌رییه‌) ]، بە ئامادەبوونی لیژنەی گفتوگۆ سازكرا.

جێگەی ئاماژەیە لیژنەکە پێكهاتبوون لە :  پڕۆفیسۆر  د. حمه‌ نوری عومه‌ر كاكی له‌ زانکۆی سلێمانی وەک سەرۆکی لیژنەکە و هەریەکە لە ئەندامان ، پڕۆفیسۆر د. فه‌رهاد قادر كه‌ریم  له‌ زانکۆی گه‌رمیان،  پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. عوسمان عبدول محه‌مه‌د له‌ زانکۆی سلێمانی ، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. محمد احمد حسن له‌   زانكۆی صلاح الدین، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. دیار فایه‌ق مجید  له‌ زانکۆی گه‌رمیان،   پڕۆفیسۆر د. محمد دلیر امین محمد له‌ زانكۆی سلێمانی ئەندام و سەرپەرشتیار.

هاوکات گفتوگۆكە بەگرتنەبەری رێنماییە تەندروستییەكان، سەرکەوتووانە لە هۆڵی گفتوگۆی خوێندنی باڵا، بەڕێوەچوو.

Comments