new feeds‎ > ‎

نامەیەكی ماستەر لە بواری ئەدەبی كوردیدا گفتوگۆكرا

posted Aug 29, 2021, 2:43 AM by Mohammed Najmalddin Wadi

لە زنجیرە گفتوگۆكانی خوێندنی باڵای كۆلێژی زمان، ئەمڕۆ 29/08/2021 تاوتوێی نامەی ماستەری خوێندكاری خوێندنی باڵا- بەشی كوردی (گزنگ حسن رسول) بە ناونیشانی (کەسێتیی مێژوویی لە ڕۆمانەکانی جان دۆست-دا بە نمونەی میرنانە و سێ هەنگاو و سێ دارەک)دا، بە ئامادەبوونی لیژنەی گفتوگۆ سازكرا.


جێگەی ئاماژەیە لیژنەکە پێكهاتبوون لە پرۆفیسۆر د.دڵشاد علی محمد- زانکۆی سلێمانی وەک سەرۆکی لیژنەکە و هەریەکە لە ئەندامان،  پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. سامان عزالدین سعدون- زانکۆی چەرمۆ، مامۆستا د.سالار عوسمان حسن- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاون و پڕۆفیسۆرد. محمد دلێر امین محمد - زانكۆی سلێمانی ئەندام و سەرپەرشتیار.


هاوکات گفتوگۆكە بەگرتنەبەری رێنماییە تەندروستییەكان، سەرکەوتووانە لە هۆڵی گفتوگۆی خوێندنی باڵا، بەڕێوەچوو.

Comments