بە ناوی ڕاگرایەتی و ئەنجومەنی کۆلێج و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێجی زمانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەی کۆچکردومان (یادگار صمد شريف) دەکەین. کاک یادگار کارمەندێکی ڕۆحسوک و ماندونەناسی کۆلێجەکەمان بوو، خوالیخۆشبوو ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵ لە هۆبەکانی خوێندنی باڵا و تۆماری کۆلێجەکەمان بێوچان خزمەتی کردووە. لە هەڵسوکەوت و پەیوەندیدا لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاراندا نمونەی ڕێز و وەفاداری بوو، هەمیشە پاڵپشتی هاوڕێیانی بوو. خوالێخۆشبوو بە کۆچی ناوادەی زامێکی قوڵی خستە ناو دڵمانەوەو خەم و پەژارەیەکی لەلا جێهێشتین کە هەرگیز بیرمان ناچێتەوە. ئومێدەوارین ئەمە دوا کۆستی بنەماڵەکەیان بێت و خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شادبکات.
ڕاگرایەتی کۆلێجی زمان.
