بە ناوی ڕاگری کۆلێجی زمان، جێگری ڕاگر و گشت مامۆستایان و کارمەندانی کۆلێجی زمانەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی پرۆفیسۆری خوالێخۆشبوو جەنابی (د. عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ )دەکەین. بە کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو جەنابی پرۆفیسۆر مێژوو زمان و ئەدەبی کوردی هزرێکی بە توانست و خامەیەکی بە بڕشت و توێژەرێکی بە سەلیقەی لەدەستدا. هیوادارین دوا ناخۆشی بنەماڵەو خانەوادە بەرێزەکەیان بێت و خوای گەورە خوالێخۆشبو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری گشت لایەک بدات. |
new feeds >

