new feeds‎ > ‎

پەیامی پیرۆزبایی راگری كۆلێجی زمان لە یادی نەورۆزدا

posted Mar 20, 2021, 3:34 AM by Trifa ahmed   [ updated Mar 20, 2021, 3:53 AM ]

لە ساتەوەختی هاتنی رۆژی نوێی كوردی و سەوزبوونەوەی كوردستان و پۆشینی بەرگێكی نوێی سروشت، راگری كۆلێجی زمان، پ.ی.د. شاخەوان جەلال حاجی فەرەج، بەبۆنەی نەورۆزی كوردەواری و دەستپێكردنی ساڵی٢٧٢١ كوردی، پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان و كارمەندان و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بەتایبەت كۆلێجی زمان دەكات،  هەروەها ناوبراو بەبۆنەی تێپەڕینی دوو وەرزی سیستمی ساڵانەی خوێندن و تەواوبوونی سیمستەری یەكەمی ساڵی ٢٠٢١، كە هاوكاتی ساڵی نوێی كوردییە، پیرۆزبایی سەركەوتن لە خوێندكاران دەكات و هیواخوازە لە دەستپێكی ساڵی نوێدا، دۆخی تەندروستی و كۆمەڵایەتی و سیاسیی گەلی كوردستان  بەرەو باشی و تەبایی و ئاسودەیی هەنگاوبنێت و ببێتە مایەی خۆشنوودی بۆ تەواوی چینوتوێژەكانی هەرێمی كوردستان.

راگری كۆلێجی زمان لە كۆتایی پەیامی پیرۆزبایەكەیدا ئاماژەی بەوە دا، نەورۆز، كە سیمبوڵ و ئاهەنگی بەگژاچوونەوەی جەورو ستەمە، هەر ساڵێك ئومێدی سەركەوتنێكی نوێی بۆ گەلی كورد پێیە، هەر بۆیە خوازیارە بۆ ئەمساڵی خوێندنیش بنەبڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆناو گەڕانەوەی تەندروستی و سەلامەتی بۆ تەواوی جیهان و كوردستانیان، ببێتە مژدەهێنەری دەسپێكی ساڵێكی نوێ، ئومێدەكات بە خۆپاراستن و گرتنەبەری رێنماییەكان، ساڵێكی تەندروست و سەركەوتووانە بۆ كۆلێج و زانكۆ تۆماربكرێت و ئایندەیەكی رۆشن فەراهەمبكرێت.

Comments