News and Events‎ > ‎

ۆرکشۆپێک دەربارەی دڵنیایی جۆری لە کۆلێجی زمان بەڕێوەدەچێت

posted Sep 1, 2019, 3:05 AM by language language

ڕۆژی یەکشەممە، بەرواری ٢٠١٩/٩/٢٩ لە هۆڵی سیمیناری کۆلێجی زمان، کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی ۆرکشۆپێک بە ناونیشانی ( پرۆسەی دڵنیایی جۆری و کەموکوڕییەکانی و میکانیزمی چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانی) بەڕێوەدەچێت.  ۆرکشۆپەکە لەلایەن ( هۆبەی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوامی کۆلێجەکان) ئەنجام دەدرێت. مەبەست لەم ۆرکشۆپە دەست خستنە سەر کەمو کوڕییەکانی بە ئەلکترۆنی کردنی سیستمی دڵنیایی جۆرییە و  دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ ئەم کەموکورییانە، هەروەها هەلێکی باشە بۆ ئەو مامۆستایانەی کە بۆ یەکەمجار بەر ئەو سیستمە دەکەون و بەکاری دەهێنن. ۆرکشۆپەکە کراوەیەو گشت مامۆستایان و فەرمانبەران دەتوانن بەشداربن.



Comments