News and Events‎ > ‎

ساڵیادی سلێمانی لە کۆلێجی زمان بەرز ڕاگیرا

posted Nov 17, 2019, 12:01 AM by language language
بە سەرپەرشتی بەرێز سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، رۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٤ لە ساڵڕۆژی درستبونی شاری سلێمانیدا کاتژمێر ٩:٣٠ ی سەر لەبەیانی لە هۆڵی (پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ ) کۆڕێکی ئەدەبی و ڕۆشنبیری بە ناونیشانی (سلێمانی، کوانوی داهێنان و نوێگەرییە) ئەنجامدرا.
لە کۆڕەکەدا چەند بابەتێکی ئەدەبی بەپێز لەلایەن بەڕێزان (پ.د. دڵشاد عەلی محەمەد، پ.د. محەمەد دلێر ئەمین، پ.د. فازیل مەجید مەحمود، پ.د. عوسمان عەبدول بەرزنجی، نوسەرو ڕۆژنامەنوس خاتوو هانا شوان) پێشکەشکرا. 



Comments