News and Events‎ > ‎

سبه‌ینێ دوو چالاكی له‌ كۆلێژی زمان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

posted Dec 2, 2017, 9:08 AM by Mohammed Najmalddin Wadi   [ updated Dec 2, 2017, 9:10 AM ]
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێككەوتی (٣/١٢/٢٠١٧)، كاتژمێر (١١:٠٠)ی پێشنیوەڕۆ، ڕێوڕەسمێكی شایستە لە لایەن ڕاگرایەتی كۆلێژی زمان و لیژنەی ڕۆشنبیری كۆلێژەوە لە ناو كۆلێژی زمان/ كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی ڕێكدەخرێت بە بۆنەی ناونانی هۆڵی كۆنفڕانسی كۆلێژی زمانەوە بە ناوی مامۆستا و لێكۆڵەر و ئەدیبی كورد بەڕێز (پ.د.عیزەدین موستەفا ڕەسوڵ)ەوە.

هاوكات، كاتژمێر (۱۲:۰۰ ی نیوه‌ڕۆ) له‌ هۆڵی (پ.د.عیزەدین موستەفا ڕەسوڵ) ڕێکخراوی ئۆرچاردی بریتانی به‌هاوکاری کۆلیجی زمان چالاکییه‌ک ئه‌نجامده‌دات بۆ بنیاتنانی ئاشتی له ڕیگه‌ی نمایشی کورته فیلم.

Comments