News & Events‎ > ‎

سه‌رۆكی زانكۆ خه‌ڵاتی ڕێزلێنان ده‌به‌خشێته‌ مامۆستایه‌كی به‌شی كوردی

posted Apr 24, 2017, 1:43 AM by Mohammed Najmalddin Wadi   [ updated Sep 28, 2017, 2:21 AM ]

لە ڕۆژی جیهانی كتێب و بە دروشمی (كتێب، دنیابینی و ئەزمونی بەردەوام) لە كتێبخانەی ناوەند لە زانكۆی سلێمانی بە بەشداری چەندین دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە پێشانگایەكی كتێب كرایەوە ، له‌ كۆتای پێشانگاكەشدا خه‌ڵات به‌خشرا به‌ مامۆستایه‌كی به‌شی كوردی كۆڵێژی زمان. 

ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌، به‌رواری23/4/2017،  ئامادەبوونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و دكتۆر مهابات كامل عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری كتێبخانەی ناوەندی و چاپخانەی زانكۆی سلێمانی و ژمارەیەك لە نوسەران و ڕۆشنبیران لە هۆڵی كتێبخانەی ناوەند لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی پێشانگایەكی كتێب كرایەوە.

لە ووتەیەكیدا بۆ سایتی زانكۆ دكتۆر مهابات كامل ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 4/23 كە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی كتێبدا بە جۆرێك  لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە لە ساڵی 1995 ئەم ڕۆژە دیاریكرا تا بتوانرێت خوێنەر بە جیهانی كتێب بناسێنرێت ولەم پێناوەشدا چالاكی جۆراوجۆر بە ئەنجامبگات ، كە ئامانجیش لێی زیاتر خۆشەویس كردنی كتێبە لەلای خوێنەر و هەر بۆیە ئێمەش لەم ڕۆژەدا بیرمان لەكردنەوەی پێشانگایەك كردەوە لەناو كتێبخانەدا و لەگەڵ ئەنجامدانی چەند چالاكییەكی تر وەك خوێندنەوەی چەند پارچە شعرێك و لەگەڵ ناساندنی بیبلۆگرافیای مێژووی كورد و كوردستان و پێشكەشكردنی چەند سیمینارێك لەسەر ئەو كتێبانەی كەلە دوونیای ئەمرۆدا گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، بەڕێوبەری كتێبخانەی ناوەند ووتیشی: ئامانجی ئێمە لە كردنەوەی ئەم پێشانگایە تەنها بە بازاڕكردنی كتێب نیە ئامانجمان ئاشتكردنەوەی خوێندكارانە بەم جیهانە گەورەی كە لە ژیانی مرۆڤایەتیدا بوونی هەیە جێی باسە ئەم پێشانگایە ماوەی 10ڕۆژ دەخایەنێت كە تێیدا چەندین كتێب و بابەتی گرنگ نمایشدەكرێت.
 
لە كۆتایی پێشانگاكەشدا لەلایەن دكتۆر ڕەزا حەسەنەوە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە هەریەك لە پڕۆفیسۆر دكتۆر محەمەد مەحوی كە بەبەردەوامی خزمەتی كوردی كردووە بە شێوەیەكی زانستی و ئەكادیمی و بوار نورەدین كە خاوەنی بیبلۆگرافیای مێژووی كوردستانە.

جێی باسە ئەم پێشانگایە ماوەی 10ڕۆژ دەخایەنێت كە تێیدا چەندین كتێب و بابەتی گرنگ نمایشدەكرێت.



Comments