ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٣/٢٥ ، بەڕێزان پ.د.محمد پاپولی یەزدی، نوسەر و سەرۆکی ئەنجومەنی جیۆپۆلەتیکی ئێران و خانەوادەکەی بە هاوەڵی شاعیر و نوسەر ساڵح بێچار و تەها سێکانیانی نوسەرو وەرگێڕ سەردانی کۆلێجی زمانیان کرد و لەلایەن بەڕێزان پ.د. عبدالقادر حمە امین ڕاگری کۆلێج و پ.ی.د شاخەوان حاجی فەرەج، یاریدەدەری ڕاگر و مامۆستا ئەرکان عبداللە محمود سەرۆکی بەشی فارسی پێشوازییان لێکرا. محمد پاپولی یەزدی کەسایەتییەکی دیار و نوسەرێکی بەناوبانگی ئێرانییە کە خاوەنی زیاد لە ٣٠ کتێب و دەیان وتارەو نوسەری کتێبی (شازادەی حەمام) ە کە ٣٢ جار لە چاپدراوەو دەنگدانەوەیەکی زۆری لە ئێراندا هەبووەو لەلایەن بەڕێزان تەها سێکانیانی و ساڵح بێچارەوە دوو بەرگی کتێبەکەی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی شیرینی کوردی.
new feeds >
