News Feeds‎ > ‎

سوپاسنامەی کۆلێجی زمان بۆ مامۆستا ئاوات نامق ئا‌غا

posted Jun 23, 2022, 9:37 AM by Mohammed Najmalddin Wadi   [ updated Jun 23, 2022, 10:01 PM ]
ڕاگرایەتی کۆلێجی زمانی زانکۆی سلێمانی سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی مامۆستایەکی بەشی هونەر دەکات. 

بە نوسراوێکی فەڕمی، ڕاگرایەتی کۆلێجی زمان سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی مامۆستا ئاوات نامق ئا‌غا، مامۆستا لە بەشی هونەری زانکۆی سلێمانی، دەکات بەرامبەر بەخشینی ٥٠ کتێبی ئینگلیزی لە بوارەکانی زمان و ئەدەب و وەرگێڕان بە کتێبخانەی کۆلێج و بەشی وەرگێڕان. 

جارێکی دیکە دەستخۆشی لە بەڕێزیان دەکەین و بەهیواین نمونەیان زیاد بێت. 


Comments