new feeds‎ > ‎

سیمینارێک لە بارەی پڕۆگرام و شێوازی وتنەوەی وانەی کوردۆلۆجی سازدەکرێت

posted Dec 21, 2021, 11:52 AM by Mohammed Najmalddin Wadi   [ updated Dec 21, 2021, 12:02 PM ]

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی 12/12/2021، لە هۆڵی گفتوگۆی خوێندنی باڵای کۆلێژی زمان سیمینارێک تایبەت لە بارەی پڕۆگرام و شێوازی وتنەوەی وانەی کوردۆلۆجی ئەنجامدرا. 

ئەمە لە کاتێکدایە کە لیژنەیەکی پسپۆرلەسەرئاستی زانکۆ کاری  پێداچونەوە ودانانی بۆ پرۆگرامی وانەی کوردۆلۆجی و شێوازی وتنەوەی وانەکە کردووبوو. هاوکات لەلایەن بەڕێوبەرایەتی دڵنیایی جۆری و فێرکردن و لیژنەی پێواژۆی بۆڵۆنیای زانکۆشەوە ڕاسپێدرابوون کە سیمینارێک سەبارەت بە بابەتەکە پێشکەشبکەن. 
جێگەی ئاماژەیە کە سیمینارەکە لە لایەن ئەم مامۆستا بەڕیزانەی خوارەوە ئەمجامدرا: -
١/ پ.ی.د.ئازاد ئەحمەد حسێن
٢/ پ.ی.د. د.ئامانج حەسەن ئەحمەد 
٣/ پ.ی.د. سامان حسێن ئەحمەد 
٤/ م. د.تابان محەمەد سەعید حەسەن 
٥/  م. بشرا قادر کاکە حەمە.


Comments