News and Events‎ > ‎

سیمینارێک لەسەر هەنگاوەکانی پێداژۆی بۆڵۆنیا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠

posted Oct 30, 2019, 3:50 AM by language language   [ updated Oct 30, 2019, 3:51 AM ]
ڕۆژی چوارشەممە، بەرواری ٢٠١٩/١٠/٣٠ لە هۆڵی گفتوگۆی کۆلێجی زمان و لەسەر ئاستی زانکۆ، سیمینارێک لەسەر هەنگاوەکانی پێداژۆی بۆڵۆنیا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ پێش دەسپێکی قۆناغی یەکەم، لە لایەن لیژنەی پێداژۆی بۆڵۆنیا سازدرا. مەبەستی سیمینارەکە بۆ ڕونکردنەوەی زیاتر لەسەر پێداژووەکە و چۆنێتی جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی بە شێوەیەکی دروست بوو لە لایەن بەرێزان پ.ی.د ڕێژین هارون محمد ڕشید و پ.ی.د ئاڤا عمر فتاح پێشکەشکرا و بە ئامادەبونی مامۆستایانی کۆلێجەکانی زانستە ڕامیارییەکان، زانستە مرۆڤایەتییەکان، پەروەردەی بنەڕەت و پەروەردەی زانستەکان و کۆلێجی یاسا بەرێوەچوو.


Comments