ڕۆژی سێ شەممە ، ڕێکەوتی ٢١/ ٢/ ٢٠١٦ ، سیمینارێک بۆ بەڕێز پ.د. محەمەدی مەحویی لە هۆڵی بێشکچی/ کۆلێژیپەروەردەی بنەڕەت بەڕێوەچوو. سیمینارەکەش ، کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە قوتابی و مامۆستای بەشەجیاوازەکان بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بە شیکردنەوەو ڕاڤەکردنی پرۆژەی بە ستانداردکردنی زمانی کوردی لەلایەن نوسەرەوە کە لە دوتوێی کتێبێکدا بە ناوی (مەنامە) ىڵاوی کردبووەوە و تێیدا بە شێوەیەکی زانستی نمونەو بەڵگەی پێویست بۆ لایەنە زانستییەکانی پەیوەست بەو بابەتەوە هێنراونەتەوە. 
Photo by : Qumrya Mohammed |