پاش دابینكردنی كەرەستەو پێداویستی نیشتەجێبوونی خوێندكاران لە بەشەناوخۆییەکان لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانییەوە، هاوكات دوای تەرخانكردنی دوو هەفتە پێداچوونەوە بۆ سەرجەم وانەكان لە كەمپەس، ئەمڕۆ ١٧/١/٢٠٢١ تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ بۆ هەردوو قۆناغی سێیەم و چوارەمی بەشەکانی كۆلێجی زمان خوێندنی بەیانیان- ئێواران، بەهەردوو شێوازی تیۆری و پراكتیكی لە هۆڵەكانی كۆلێجی زمان بەڕێوەدەچێت. لە دەستپێكی پرۆسەی تاقیكردنەوەكانیشدا لەپێناو پاراستن و لەبەرچاوگرتنی تەندروستیی گشتی، سەرجەم رێكارەكان، هەروەك بەستنی ماسك، پاكژكەرەوە، پێداویستیی تاقیكردنەوەی خوێندكار تایبەت بەخۆی، گیراوتەبەر. تاقیكردنەوەكان لە كۆلێجی زمان نزیكەی دوو هەفتە تا بەرواری ٢٨/ ١ /٢٠٢١ كە رۆژانە كاتژمێر ١٠:٠٠ دەستپێدەكات، دەخایەنێت. |
News Feeds >