News Feeds‎ > ‎

تێزێکی دکتۆرا لە بواری ئەدەبی عەرەبیدا گفتوگۆکرا

posted Jul 7, 2022, 2:03 AM by Mohammed Najmalddin Wadi   [ updated Jul 7, 2022, 2:03 AM ]
لە زنجیرە گفتوگۆكانی خوێندنی باڵای كۆلێژی زمان رۆژی 6/7/2022 تاوتوێی تێزی دكتۆرای خوێندكاری خوێندنی باڵا- بەشی عەرەبی (ئیحسان بورهانەدین ئەمین) بە ناونیشانی (عناصر الخطاب السردي في الروايات الحائزة على الجائزة العالمية للرواية العربية من 2018-2020)، بە ئامادەبوونی لیژنەی گفتوگۆ سازكرا.

جێگەی ئاماژەیە لیژنەکە پێكهاتبوون لە :    د. زاهیر لەتیف کەریم له‌ زانکۆی سلێمانی وەک سەرۆکی لیژنەکە و هەریەکە لە ئەندامان ،  د. هاژە عەباس عەلی له‌ زانکۆی سلێمانی،   د. سامی ناجی سوادی حتاب له‌ زانکۆی ڕاپەڕین،  د.  ڕەمەزان مەحمود کەریم له‌ زانكۆی گەرمیان،   د.جوان عەبدولقادر عەبدوڵا له‌ زانکۆی سۆران، د.   هێرش محەمەد ئەمین دەرێش له‌ زانكۆی سلێمانی ئەندام و سەرپەرشتیار.

هاوکات گفتوگۆكە سەرکەوتووانە لە هۆڵی گفتوگۆی خوێندنی باڵا بەڕێوەچوو.


Comments