posted Nov 24, 2022, 2:34 AM by Mohammed Najmalddin Wadi
لە زنجیرە
گفتوگۆكانی خوێندنی باڵای كۆلێژی زمان پێنجشەممە ڕێکەوتی 24/11/2022 تاوتوێی
تێزی دكتۆرای خوێندكاری خوێندنی باڵا- بەشی کورد (پێشکەوت مەجید محەمەد) بە
ناونیشانی (خواستنی وشەو و ژەهری زمانیی لە زمانی کوردیدا)، بە ئامادەبوونی لیژنەی
گفتوگۆ سازكرا.
جێگەی ئاماژەیە
لیژنەکە پێكهاتبوون لە د. شەهاب تەیب تاهیر له زانکۆی ڕاپەڕین و وەک سەرۆکی
لیژنەکە و هەریەکە لە ئەندامان ، د. ئومێد بەرزان برزۆ له زانکۆی
گەرمایان، د. شیلان عومەر حەسەن له زانکۆی سلێمانی، د.
شاخەوان جەلال حاجی فەرج له زانكۆی سلێمانی، د.مزگین عبدالرحمن احمد
له زانکۆی سەڵاحەدین، د. مەهاباد کامل عبدوڵا له زانكۆی هەڵەبجە، ئەندام و
سەرپەرشتیار.
هاوکات گفتوگۆكە
سەرکەوتووانە لە هۆڵی گفتوگۆی خوێندنی باڵا بەڕێوەچوو.
|
|