new feeds‎ > ‎

راگرایەتی كۆلێجی زمان سەردانی بەشەناوخۆییەكانی كوڕان و كچانی كۆلێجی زمان دەكات

posted Feb 24, 2021, 12:44 PM by Trifa ahmed   [ updated Feb 24, 2021, 12:45 PM ]
پاشئەوەی لەسەرەتای مانگی (١) ەوە دەرگای بەشە ناوخۆییەكان بە گرتنەبەری رێكارە تەندروستییەكان بەڕووی خوێندکاراندا كرانەوە، لەو نێوەندەدا فەرمانگەی یاریدەدەری بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران  بە پلانێكی تەندروستانە كاریان لەسەر دابەشكردنی ژوورو نیشتەجێبوونی خوێندكاران كردووە، بەجۆرێك هەر كۆلێجێك باڵاخانەیەكی بۆ جیاكراوەتەوە، تاكو بتوانرێت بەهۆیەوە هەر قۆناغێك لەنێو بیناكەدا شوێنێكی دیاریكراوی بۆ تەرخانبكرێت، هەڵبەت كۆلێجی زمانیش وەك هەر كۆلێجێكی دیكە باڵاخانەیەكی بە كۆی پێداویستییەكانەوە بۆ تەرخانكراوە.
شایەنی ئاماژە بۆ كردنە، لەچوارچێوەی بەرنامەیەکی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی، ئەمشەو ٢٤ / ٢ / ٢٠٢١ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێجی زمان لەگەڵ لێپرسراوی بەشەناوخۆییەکان، سەردانێكی مەیدانی بەشەناوخۆییەكانی کوڕان و کچانی كۆلێجی زمانیان کرد، تالەنزیکەوە  گوێ لەداواکاریی خوێندکارانی بەشەکانی کۆلێج و گرفتەکانیان بگرن، لە میانەی گفتوگۆكردن لەگەڵ خوێندكاراندا، پ.ی.د. شاخەوان جەلال حاجی فەرەج ڕاگری كۆلێجی زمان،  خوێندكارانی دڵنیاکردەوە، كە بەوپەڕی تواناوە بەدواداچوون بۆ کێشەکانیان و چارەسەرکردنیان دەکەن.


Comments