لە میانی چالاکییە زانستییەکانی کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی، بە شێوەیەکی تایبەت ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک کرایە و چالاکی تایبەت پێشکەشکرا. ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٢١ /٢ /٢٠٢٢)، کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە هۆڵی پڕۆفیسۆر دکتۆر (عیزەدین مستەفا ڕەسول) لە کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی بەدروشمی : زمانی دایک لەبەرانبەر هەژموونی زمانی دیکەدا، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە پانێڵێک وچەند سیمینارێک ئەنجام دران. جێگەی ئاماژەیە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران بەشداربوون و لە لایەن چەند مامۆستا و خوێندکارێکەوە پانێڵ و چەند سیمینارێکی ئەنجامدران کە تێیاندا گفتوگۆی زانستی و بەرهەمدار ئەنجامدرا سەبارەت بەوەی چۆن برەوبدرێت بە زمانی دایک و بپارێزرێت لە هەژموونی زمانەکانی تر. |
new feeds >