new feeds‎ > ‎

یادی ٨ی مارس لە کۆلێژی زمان دەکرێتەوە

posted Mar 8, 2022, 4:28 AM by Mohammed Najmalddin Wadi   [ updated Mar 8, 2022, 11:23 AM ]

بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕاگرایەتی کۆلیژی زمان پیرۆزباییەکی گەرم لەسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران دەکات و ئەم بۆنەیە بەرز دەنرخێنێت. 

بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٨/٣/٢٠٢٢ بەڕێز پ.ی.د.شاخەوان جەلال حاجی فەرەج، ڕاگری کۆلێژ، لەگەڵ بەڕێز د.دالیا احمد موسا، یاریدەدەری ڕاگر، سەردانی  بەش و هۆبەکانی کۆلێژیان کرد و لەنزیکەوە پیرۆزباییان لە مامۆستایان و فەرمانبەران کرد. هاوکات ڕۆڵی مامۆستا و فەرمانبەرانی ڕەگەزی مێینەیان بەرز نرخاند ،بەوپێیەی ڕەگەزی مێینە بەشێکی فراوانی ئەم ستافەن و دەستێکی باڵایان  لە بەڕێوەبردن و ڕاپەڕاندنی کارە زانستی و کارگێڕیەکانی کۆلێژداهەیە.

پیرۆزبێت ٨ی مارس لە سەرجەم ژنانی کوردستان و سەرکەوتووبێت خەبات و تێکۆشانی ژنان و پیاوان بۆ نەهێشتنی جیاوازییەکان.

Comments