News & Events‎ > ‎

ئاگاداری

posted Nov 22, 2016, 12:26 AM by Arkan Abdullah Mahmood
بابەت/ گشتاندن 
بۆ بەڕێزان / فەرمانبەران ، خوێندکاران، مامۆستایان 


ئاماژە بە دوا کۆبونەوەی ئەنجومەنی زانکۆو کۆبونەوەی ڕاگرایەتی سکوڵی زمان بە پشتبەستن بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەرێز لە رۆژی ٢٠١٦/١١/٢١ وە ، دوای تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەی دەوام لە پێناوی بەرژەوەندی خوێندکاران و بەفیڕۆنەدانی ساڵی خوێندن گەیشتنینە ئەم ئەنجامانەی خوارەوە:
تکایە پابەندبن بەم ڕێنماییانەی لای خوارەوە:
١. ڕاگرایەتی سکوڵی زمان بڕیاریدا کە رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٦/١١/٢٨ دەستپێکردنی دەوامی فەرمی بێت لە سەرجەم بەشەکانی سکوڵ، وە مامۆستایانی بەرێز سەردانی بەشە تایبەتەکانیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی خشتەی وانەوتنەوە .
٢. ئەنجومەنی سکوڵ داوا لە سەرجەم خوێندکاران دەکات کە بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن بە مەبەستی دەستپێکردنی خوێندن.
٣. ئەنجومەنی سکوڵ داوا لە سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی یەکەم دەکات ئەوانەی لە ڕێگەی زانکۆلاینەوە ناویان دەرچووە بە زوترین کات سەردانی تۆماری سکوڵ بکەن بە مەبەستی جێبەجێکردنی پێداویستییەکانیان و دەستپێکردنیان بە دەوامی فەرمی.
٤. خوێندکارانی خوێندنی باڵا (ماستەر، دکتۆرا) هاوشێوەی خوێندکارانی بەکالۆریۆس دەوامی فەرمیان دەست پێدەکات و سەردانی سەرپەرشتیارەکانیان بکەن هەروەک لە فەرمانی زانکۆییدا هاتووە بە ژمارە ٨٠٣٨/٥/٧ لە ڕێکەوتی ٢٠١٦/١١/٩ .

                                                                                                          لەگەڵ ڕێزدا.....



                                                        ڕاگرایەتی سکوڵی زمان 
Comments