ئاگاداری بۆ وه‌رگیراوانی خوێندنی باڵای (ماسته‌ر ودكتۆرا) كه به پێی پلان وه‌رگیران بۆ ساڵی خوێندنی (2019 - 2020) بە ناوی راگرایەتی کۆلیجی زمان و هۆبەی خوێندنی باڵاوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی وەرگیراوانی خوێندنی باڵای ( ماستەر و دکتۆرا )ی کۆلیجەکەمان دەکەین کە بە پێی پلان وەرگیراون بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩ – ٢٠٢٠ ) بە فەرمانی زانکۆیی ژمارە ( ٣/ ٥ / ٧٢٤٨ ) لە رێکەوتی ( ٧ / ١٠ / ٢٠٢٠ ) . هاوپێچ وێنەیەک لە فەرمانی زانکۆیی وەرگرتن و لیستی ناوی وەرگیراوانی ماستەر و دکتۆرایە بە پێی خشتەی ئەنجامی کۆتایی پەسەندکراو بە فەرمانی زانکۆیی ژمارە ( ٣/ ٥ / ٥٠٤٥ ) لە رێکەوتی ( ٢٥ / ٨ / ٢٠٢٠ )دا. تکایە رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ( ١١/١٠ / ٢٠٢٠ ) ، کاتژمێر ١٠ ی بەیانی سەردانی هۆبەی خوێندنی باڵآ بکەن بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست بە مامه‌ڵه‌ی وەرگرتنتان وه‌ك پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێنامه‌ی یاسایی وه‌رگرتن و كه‌فاله‌تی دارایی وكاره كارگێریه‌كانی تر.. بۆ زانیاریتان رێكه‌وتی ده‌ستپێكردن به خوێندنی باڵا ده‌كه‌وێته رۆژی یه‌ك شه‌ممه رێكه‌وتی ( ٢٥\ ١٠ \ ٢٠٢٠ ) ورێكهوتی ( ٢٢\ ١٠ \ ٢٠٢٠ ) دوا رۆژه بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كانتان. هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ دەخوازین |
News Feeds >