سڵاو خوێندكارانی ئازیز هیوای ته‌ندروستی باش بۆ هه‌موان ده‌خوازین له پاش ده‌ستپێكردنی خوێندنی ساڵی 2020-2021 به شێوه‌ی ئاوێته، كه له 4/10/2020 خوێندن به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستیپێكردوو له 15/11/2020 بۆ هه‌ر قۆناغێكی خوێندن له ڕۆژێكی دیاریكراودا، خوێندن له كه‌مپه‌س ده‌ستیپێكرده‌وه. بۆیه سه‌رجه‌م خوێندكارانی قۆناغی ( سێیه‌م و چواره‌م) ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته ئه‌م دوو خاڵه‌ی خواره‌وه په‌یڕه‌و بكه‌ن: 1-هه‌ر خوێندكارێك تاكو 29/11/2020، جۆینی كڵاسه‌كانی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی نه‌بوبێت، ئه‌وا مافی به‌شداریكردنی له تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌مدا نابێت. 2-سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی له لایه‌ن مامۆستایانی وانه‌وه، پۆستدهكرێت و به‌و ڕێژه‌یه‌ی مامۆستای وانه‌كه داوایده‌كات, بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی یه‌كه‌م داواكراو ده‌بێت. ڕاگرایه‌تی كۆلێجی زمان |
News Feeds >