ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکەین کە بە شێوەی وەرگرتنی ڕاستەوخۆ داواکارییان پێشکەشکردووە، کات و ڕۆژی چاوپێکەوتن وتاقیکردنەوەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە: * ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٧/٩/١٧ کاتژمێر ٩ چاوپێکەوتن لە هەموو بەشەکانی کۆلێج چاوپێکەوتن دەستپێدەکات. * ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٠١٧/٩/١٩ کاتژمێر ٩:٣٠ - ١١:٠٠ تاقیکردنەوەی بەشی کوردی و کاتژمێر ١١:٣٠ - ٠١:٠٠ تاقیکردنەوەی بەشی عەرەبی دەبێت. * ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ٢٠١٧/٩/٢٠ کاتژمێر ٩:٣٠ - ١١:٠٠ تاقیکردنەوەی بەشی وەرگێڕان ئەنجام دەدرێت و کاتژمێر ١١:٣٠ - ٠١:٠٠ تاقیکردنەوەی بەشی فارسی دەبێت. تێبینی : ١. پێویستە خوێندکار ڕۆژی تاقیکردنەوە پێناسی بەشداری ئەزمونە گشتییەکان وپێناسی باری شارستانی پێبێت. ٢. ڕۆژی تاقیکردنەوەکان هەر بەشێک هۆڵی تاقیکردنەوەکان دیاریدەکات. |
News and Events >

