posted Sep 16, 2020, 7:16 AM by language language
ئاگاداری تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی زاره‌كی بۆ پێشكه‌شكارانی ده‌رنه‌چووی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر / دكتۆرا) له‌كۆلێجی زمان
پێشكه‌شكارانی ده‌رنه‌چووی به‌ڕێز ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، له زانیاری پێویستی تایبه‌ت به تاقیكردنه‌وه‌ی زاره‌كی، وه‌ك كات و شوێنی تاقیكردنه‌وه، به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست، ژماره‌ی كورسی به‌تاڵ، لیستی ناوی ده‌رنه‌چووانی كه مافی تاقیكردنهوهیا هه‌یه. - رۆژ و رێكه‌وتی تاقیكردنه‌وه : یه‌ك شه‌ممه 20/9/2020. - ده‌ستپێكی كاتی تاقیكردنه‌وه: 10 ی به‌یانی. 1- تاقیكردنه‌وه‌ی دكتۆرا : نهۆمی دووه‌می ڕاگرایه‌تی كۆلێجی زمان. 2 - تاقیكردنه‌وه‌ی ماسته‌ر : نهۆمی سێیه‌م ڕاگرایه‌تی كۆلێجی زمان . به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست : به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی، كه كه‌سێتی پێشكه‌شكار بسه‌لمێنێت، وه‌ك (كارتی نیشتمانی، پێناسی باری شارستانی، پاسپۆرت) + وێنه‌یه‌كی ڕه‌نگاوڕه‌نگ. لیستی كورسییه به‌تاڵه‌كان و ناوی ئه‌و دهرنهچووانهی مافی تاقیكردنهوهیای هه‌یه، به پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت. 1- پێشكه‌شكاران له هه‌مان ئه‌و بوارانه‌دا، كه پێشتر له تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی نووسیندا بۆیان ڕاگه‌یه‌ندرابوو، تاقیكردنه‌وه‌ی زاره‌كی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. 2- ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان له لیستی هاوپێچدا نه‌هاتووه، مافی تاقیكردنه‌وه‌یان نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی: أ- كورسی به‌تاڵ له پسپۆڕیه‌كانیاندا نه‌ماوه‌ته‌وه. ب- داواكاری و به‌ڵێننامه‌ی یاساییای پڕ نه‌كردۆته‌وه. 3- پێویسته گشت پێشكه‌شكاران پابه‌ندی ڕێناییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین راگرایه‌تی كۆلیجی زمان
|
 Updating...
Ċ language language, Sep 16, 2020, 7:16 AM