ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێككەوتی (١٩/٩/٢٠١٧) تاقیكردنەوەی وەرگرتنی ڕاستەوخۆیی بۆ وەرگرتن لە بەشی كوردی لە كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی ئەنجامدرا. شایەنی تێبینییە، كە ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردوو، ڕێككەوتی (١٧/٩/٢٠١٧) چاوپێككەوتنی زارەكی خوێندكاران ئەنجامدرابوو. پێویستە ئەوەش بگوترێت، كە هەردوو تاقیكردنەوەكە لە لایەن لیژنەیەكی تایبەتی بەشی كوردییەوە سەرپەرشتی كراوە و لە هەفتەی داهاتووشەوە ئەنجامی چاوپێككەوتن و تاقیكردنەوەكە بە فۆڕمی تایبەت بۆ تۆماری گشتی زانكۆی سلێمانی بەرز دەكرێتەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی كاری پێویست. لێرەوە بە پێویستی دەزانین، كە بە ناوی كۆلێژی زمان و بەشی كوردییەوە زۆر سوپاسی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی وەرگرتن بكەین، كە سەركەوتووانە بە كاری وەرگرتن هەڵساون و هەروەها سوپاسی ئەو مامۆستا بەڕێزانەش بكەین، كە هاوكاری كاری لیژنە بوون. هەروەها هیوای سەركەوتن بۆ سەرجەم خوێندكاران. دەخوازین و سوپاسی خۆیان وخانەوادە بەڕێزەكانیشیان دەكەین، كە بە تەواوی هاوكاری سەركەوتنی سەرجەمی پڕۆسەكە بوون. بەشی كوردی |
News and Events >

