new feeds‎ > ‎

زانكۆی سلێمانی و مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی خولێك بۆ میدیاكاران ده‌كه‌نه‌وه‌

posted Oct 24, 2021, 12:48 PM by Mohammed Najmalddin Wadi   [ updated Nov 7, 2021, 9:48 AM ]
كۆلێژی زمانی زانكۆی سلێمانی و ماڵپەڕی PUKmedia ی سەر بەمه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان،  خولێكی تایبەت بە دروستنووسین و داڕشتن، بۆ میدیاكارانی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ده‌كه‌نه‌وه‌، كە له‌لایه‌ن به‌ڕ‌ێز پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر (د. تریفه‌ عومه‌ر ئه‌حمه‌د) مامۆستا له‌ به‌شی وه‌رگێڕ‌انی كۆلێژی زمان، دەوترێتەوە.

خوله‌كه‌ دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، واتا رۆژانی 13 و 14-11-2021 له‌ناو باڵه‌خانه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ گه‌ڕه‌كی رزگاری تازه‌، له‌سلێمانی ده‌بێت.
Comments