News and Events‎ > ‎

ڕۆژی جیهانیی زمانی عەرەبی لە کۆلێجی زمان یادکرایەوە

posted Dec 19, 2018, 10:17 PM by Mihraban Aziz Salih   [ updated Dec 19, 2018, 11:08 PM ]
ڕۆژی سێشەممە، ١٨ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی عەرەبییەوە، بەشی زمانی عەرەبی لە کۆلێجی زمان لە هۆڵی د. عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ مەراسیمێکی سازکرد. مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز پرۆفیسۆر د. کاوە عبداللە محمد امین یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.د. عبدالقادر محمد امین، ڕاگری کۆلێج ڕێکخرا و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی بەشی عەرەبی و مامۆستایانی بەشەکانی دیکەی کۆلێج ئامادە بوون. لەو یادەدا سیمینار و چەندین وتار و شیعر لەلایەن مامۆستایان و خوێندکارانەوە پێشکەش کراو دواتر ژمارەیەک لە مامۆستایان کە پێشتر سەرۆک بەش بوون یاخود مامۆستا بوون لە بەشەکە خەڵات کران ئەوانیش بریتیبون لە پ.د. فائق مستەفا احمد ، پ.ی.د رؤوف عثمان , پ.ی.د. ئاسۆ ابراهیم عبداللە ، پ.ی. بێستون علی کریم. هەروەها سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەشەکە کرا.




Comments