ئاگاداری
بەڕێوبەرایەتی سەنتەری زمان و کەلتور پێویستی بە مامۆستایەکی میلاکی زانکۆی سلێمانیە، کە پسپۆڕی زمان، یان ئەدەبی کوردی بێت و ئینگلیزی زۆرباش بزانێت تا ئاستی وانەوتنەوە، بۆ وتنەوەی وانەی فێرکردنی زمانی کوردی ( سۆرانی)لە زانکۆیەکی وڵاتی ئەڵمانیا لە مانگی ٤ هەتا مانگی ٩ ی ٢٠٢٥.
زانکۆی سلێمانی مووچەکەی و کرێی سەفەرەکەی بۆ دابین دەکات و زانکۆکەی ئەڵمانیاش کرێی مانەوەی بۆ دەستەبەردەکات.
خوازیار تەنها خۆی دەتوانێت سەفەر بکات و پێویستە دوای تەواوبوونی خوولەکە بگەڕێتەوە سەر کارەکەی خۆی لە کوردستان.
بۆ ئەو مەبەستە هەر مامۆستایەک لەبەشی کوردی کۆلێجی زمان و بەشەکانی تری کۆلێجی زمان و کۆلێجەکانی تری زانکۆی سلێمانی ( بەمەرجێک پسپۆڕی زمان، یان ئەدەبی کوردی بێت)خوازیارە با بە زووترین کات سی ڤی بنێرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و کەلتوور، زانکۆی سلێمانی:
٠٠٤٤٧٧٦١٦١٦٥٣٥
وەتسئەپ/ڤایبەر
یان:
[email protected]