22 November, 2024

ئاگاداری

Viber Image 2024 11 19 23 33 20 018
22/11/2024

ئاگاداری

لیژنەی چالاکییەکانی کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی کۆڕێک لەژێر ناونیشانی (جیامیترا، یان زانستی ژمارەکان لە شیعری کلاستیکی کوردیدا) بۆ بەڕێز (م. فەوزی ڕەمزی مەلا مارف).
ڕۆژی سێشەممە ٢٦/ ١١/ ٢٠٢٤.
کاتژمێر ١١:٣٠ دەقیقە.
لە هۆڵی ٣٩ی کۆلێژی زمان.

هاتن بۆ هەموانە.

The Activities Committee of College of Languages at University of Sulaimani is pleased to announce:

A seminar titled “Geometry or the Science of Numbers in Classical Kurdish Poetry” will be presented by Mr. Fawzi Ramzi Mala Marf.

Date: Tuesday, November 26, 2024

Time: 11:30 AM

Venue: Hall 39, College of Languages
Everyone is welcome to attend.

Viber Image 2024 11 19 23 33 20 018

 

Share It

Related Announcements

16-Feb
2025

 بە سەرپەرشتی  بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، کۆلێجی زمان مەراسیمی بەرزڕاگرتنی رۆژی (زمانی دایک) بە درووشمی (زمانی کوردی، شکۆی بوون و نەتەوەییمانە) سازدەکات، چەندان چالاکی زانستی و هونەری لە خۆ دەگرێت:
بڕگەی یەکەم :
بەخشینی قەڵغانی ڕێزلێنان بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشینانی کۆلێجمان.

بڕگەی دووەم :

بەڕێوەبردنی گفتوگۆیەکی زانستی سەبارەت بە زمانی دایک، لە لایەن بەڕێز (پ.د. تریفە عومەر ئەحمەد) ەوە، لە بەشی وەرگێڕان بە بەشداری:

 _پ.د. عەبدولجەبار مستەفا مەعروف/ بەشی کوردی ، بە ناونیشانی  : (جوگرافیای زمانی دایک)

_ پ.د. ئیسماعیل بەرزنجی / بەسی عەرەبی، بە ناونیشانی : (زمانی دایک لە بەردەم باهۆزی تیۆرە نوێیەکاندا)

_ د. بێخال ئەبوبەکر حسین / بەشی ئینگلیزی، بە ناونیشانی : (کاریگەری زمانی دایک لەسەر پاراستنی شوناسی کلتوری)

بڕگەی سێیەم :

چالاکیی هونەری و پێشکەش کردنی گۆرانیی شیرینی کوردی لە لایەن هونەرمەند (بۆکان هەورامی)

بڕگەی چوارەم :

پێشکەشکردنی چالاکیی خوێندکاران لە سەر مێزی تایبەت بە خۆیان و پێشکەش کردنی خواردن و کاری دەستی، لەگەڵ چالاکی زمانی، مەتەڵ، شیعر و گەمەی زمانەوانی.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٩/٢/٢٠٢٥
کات : ١٠ ی سەرلەبەیانی
شوێن: کۆلێجی زمان/هۆڵی پرۆفیسۆر دکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسول

Viber Image 2025 02 13 22 28 06 513

Read more
calendar-fullchevron-downchevron-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram