25 November, 2024

ئەنجامدانی وۆرکشۆپ

Dsc02449
25/11/2024

ئەنجامدانی وۆرکشۆپ

کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی وۆرکشۆپێک بۆ مامۆستایانی کۆلێژی زمان، لە ڕۆژی ٢٨/ ١١/ ٢٠٢٤، سەبارەت بە مەرج و ڕێنماییەکان و چۆنیەتی پێشکەشکردن بۆ بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی مامۆستایان. پێشکەشکارانی وۆرکشۆپەکە پێکهاتوون لە:
پ. د. فەرەیدوون عەبدول بەرزنجی. (سەرۆکی لیژنەی پلەبەرزکردنەوەی کۆلێژی زمان).
پ. د. عبدالجبار مصطفی. (ئەندامی لیژنەی پلەبەرزکردنەوەی ناوەندی زانکۆ).
پ. ی. د. ئازاد حسن فتاح. (ئەندامی لیژنەی پلەبەرزکردنەوەی کۆلێژی زمان).
شوێن: هۆڵی پ. د. عزدین مصطفی رسول.
کات: ١٠٫٣٠ دەقیقە.

College of Languages at Sulaimani University is organizing a workshop for the faculty members of the College of Languages on 28/11/2024. The workshop will cover the requirements, guidelines, and process for applying for academic promotions. The workshop presenters include:

Dr. Faraidoon Abdul Barzanji (Chairman of the Language College Promotion Committee)
Dr. Abdul Jabbar Mustafa (Member of the University Central Promotion Committee)
Dr. Azad Hassan Fatah (Member of the Language College Promotion Committee)
Venue: Dr. Ezdin Mustafa Rasul Hall
Time: 10:30 AM

Share It

Related Announcements

16-Feb
2025

 بە سەرپەرشتی  بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، کۆلێجی زمان مەراسیمی بەرزڕاگرتنی رۆژی (زمانی دایک) بە درووشمی (زمانی کوردی، شکۆی بوون و نەتەوەییمانە) سازدەکات، چەندان چالاکی زانستی و هونەری لە خۆ دەگرێت:
بڕگەی یەکەم :
بەخشینی قەڵغانی ڕێزلێنان بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشینانی کۆلێجمان.

بڕگەی دووەم :

بەڕێوەبردنی گفتوگۆیەکی زانستی سەبارەت بە زمانی دایک، لە لایەن بەڕێز (پ.د. تریفە عومەر ئەحمەد) ەوە، لە بەشی وەرگێڕان بە بەشداری:

 _پ.د. عەبدولجەبار مستەفا مەعروف/ بەشی کوردی ، بە ناونیشانی  : (جوگرافیای زمانی دایک)

_ پ.د. ئیسماعیل بەرزنجی / بەسی عەرەبی، بە ناونیشانی : (زمانی دایک لە بەردەم باهۆزی تیۆرە نوێیەکاندا)

_ د. بێخال ئەبوبەکر حسین / بەشی ئینگلیزی، بە ناونیشانی : (کاریگەری زمانی دایک لەسەر پاراستنی شوناسی کلتوری)

بڕگەی سێیەم :

چالاکیی هونەری و پێشکەش کردنی گۆرانیی شیرینی کوردی لە لایەن هونەرمەند (بۆکان هەورامی)

بڕگەی چوارەم :

پێشکەشکردنی چالاکیی خوێندکاران لە سەر مێزی تایبەت بە خۆیان و پێشکەش کردنی خواردن و کاری دەستی، لەگەڵ چالاکی زمانی، مەتەڵ، شیعر و گەمەی زمانەوانی.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٩/٢/٢٠٢٥
کات : ١٠ ی سەرلەبەیانی
شوێن: کۆلێجی زمان/هۆڵی پرۆفیسۆر دکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسول

Viber Image 2025 02 13 22 28 06 513

Read more
calendar-fullchevron-downchevron-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram